ره‌واندز.. به‌ هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌وه‌ هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا

ره‌واندز.. به‌ هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌وه‌ هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا
بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی شارۆچكه‌ی سۆرانی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، له‌ ئه‌نجامی رووداوێکی ئاگر کەوتنەوە لە دۆڵی خانەقای سنووری قەزای ره‌واندز کەسێک گیانی لەدەستدا.

به‌رگری شارستانی روونیكردووه‌ته‌وه‌، تیمه‌كانیان ره‌وانه‌ی سنووری بنكه‌ی خانه‌قا كردووه‌ و توانیویانه‌ ئاگره‌كه‌ كۆنترۆڵ بكه‌ن.

له‌ باره‌ی زیانی گیانی ئاگره‌كه‌وه‌، به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه‌ راشیگه‌یاندووه‌، هاووڵاتییه‌ك به‌ ناوی عه‌بدولواحید ئه‌حمه‌د شێخه‌، به‌ هۆی ئاگره‌كه‌وه‌ بریندار بوو، دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

k24 -
Top