ئومێد خۆشناو باس لە كاندیدەكانی پارتی بۆ كابینەی نوێ دەكات

ئومێد خۆشناو باس لە كاندیدەكانی پارتی بۆ كابینەی نوێ دەكات
ئەمڕۆ یەكشەممە ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند سبەی دووشەممە ناوی كاندیدەكانی پارتی بۆ پۆستە وەزارییەكان ڕادەگەیەنرێت.

ئومێد خۆشناو ڕايگەیاند "كاندیدەكانی پارتی بۆ پۆستە وەزارییەكان یەكلایی كراونەتەوە، بەڵام تۆزێك بەحەزەر بووین، بۆیە ناوەكانمان بڵاو نەكردەوە، سبەی دووشەممە مەكتەبی سیاسی پارتی یان فراكسیۆنی پارتی، ناوەكان ڕادەگەیەنێت".

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی گوتیشی "لەم هەفتەیەدا بەدڵنیاییەوە كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام دەدرێت، بەڵام هێشتا ڕۆژەكەی دیاری نەكراوە و لە بەرنامەی كاردا ڕۆژەكە دەستنیشان دەكرێت، واتە بە دڵنیاییەوە لەم هەفتەیە متمانە بە حكوومەتی نوێ دەدرێت".

جێی باسە هەریەك لە بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتی ناوی كاندیدەكانی خۆیان بۆ كابینەی نوێ رادەستی مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو كردووە.










باسنيوز
Top