مه‌حموود عوسمان: ده‌بێ هه‌ولێر و به‌غدا له گفتوگۆوه بۆ ڕێککه‌وتن هه‌نگاو بنێن
د. مه‌حموود عوسمان، ڕايگەیاند: "ئه‌وه‌ی ئێستا له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه، ته‌نیا گفتووگۆیه و ده‌بێ لەمبارەوە به‌غدا هه‌نگاوی پراکتیکی بنێت و پێم وایه تا ئێستا هه‌نگاو نه‌نراوه، بۆیه له‌گه‌ڵ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌ت ده‌بێت گفتوگۆکان بچنه قۆناغی پراکتیک و جێبه‌جێکردنه‌وه،".
ئەو چاودێرە سیاسییە گوتیشی: "من هه‌ست ده‌که‌م گرفته سه‌ره‌کییان وه‌ک خۆیان ماونه‌ته‌وه و بۆ ماوەی ١٥ ساڵه چاره‌سه‌ر نه‌کران، بۆیه گرنگه هه‌ردوولا بگه‌نه ڕێککه‌وتنی کۆتایی تا هیچ هه‌ڵکشان و داکشانێکی سیاسی کاریگه‌ری نهکاتە سەر پەیوەندییەکانیان و ئه‌م هه‌موو هاتن و چوونه ده‌کرێت، خۆ ده‌بێت بپرسین چی کراوه".
مەحموود عومسان گوتیشی: گوتیشی: "گرنگه به‌غدا و هه‌ولێر ئه‌و پرسانه‌ی لەسەری ناکۆکن، بیانبڕێننهوه".
باسنيوز
