ھاتوچۆی ھەولێر ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە 7/7/2019، موقەدەم فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر ئاگادارییەکی بەڕێوەبەرایەتییەکەی لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "ئاگاداری سەرجەم ھاووڵاتییانی عەرەب و دانیشتووی شارەکانی عێراق دەکەینەوە، کە بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلەکانیان بەناوی خۆیان، ڕاستەوخۆ دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر بکەن، لەپاش پێشکەشکردنی بەڵگەنامە پێویستەکان بۆ تۆمارکردن، یەکسەر ئۆتۆمبێلەکان بەناویان دەکرێت وەکوو ھەر ھاووڵاتییەکی خەڵکی ھەرێمی کوردستان".
باس لەوەش کراوە: "بۆ بەناوکردنی ئۆتۆمبێل، پێویست ناکات پەنا بۆ بریکارنامەی دادنووسی (وەکالە)، یان بریکارنامەی کۆمپانیاکان، یان ھەر شتێكی دیکە ببەن".
دەقی ئاگادارییەکەی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر بە زمانی عەرەبی:
اعلان
م/تسجيل المركبات وتحويل ملكية المركبات
نهيب بالاخوة المواطنين من سكنة المحافظات الوسطى والجنوبية ومن الغير ساكنين في الاقليم بانه يتم تسجيل المركبات باسماءهم وبدون اية قيود لذا لايستوجب لجؤهم الى الوسطاء والدلالين او مندوبي الشركات لاجراء المعاملات لهم وكل ماهو مطلوب منهم لتسجيل المركبات هو مايلي
1/منفيس وعقد شراء المركبة اذا كانت المركبة غير مسجلة والسنوية اذا كانت المركبة مسجلة
2/البطاقة الوطنية او هوية الاحوال والجنسية
3/كارت معلومات اوبطاقة السكن
4/الفحص الدوري لشروط المتانة والامان
5/الفحص الفني للمركبة
6/طلب مقدم من قبل مالك السيارة الى ضابط التسجيل
باسنيوز
