میدیای توركیا كوژرانی سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای په‌كه‌كه‌ی له سنووری سلێمانی راگه‌یاند
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسی ئه‌نادۆڵوی فه‌رمیی توركیا، له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبەشی دەزگای هەواڵگریی توركیا (میت) و هێزە چەکدارەکانی سوپای تورکیا، دیار غه‌ریب، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كه‌جه‌كه له پێچه‌كانی ناوچه‌ی كورته‌كی سنووری ناحیه‌ی حاجیاوای سه‌ر به ڕانیه له پارێزگای سلێمانی، كوژراوه.
دیار غەریب لەدایکبووی ١٩٧٣ی سلێمانییە و لە ١٩٩٢دا چووه‌تە ریزەکانی پەکەکە و یەکێک بووە لە حەوت ئەندامەکەی كۆمیته‌ی سەرۆکایەتیی كه‌جه‌كه.
جێگه‌ی باسه تاوه‌كوو ئێستا میدیاكانی په‌كه‌كه هه‌واڵی كوژرانی دیار غه‌ریبیان پشترٍاست یان رٍهت نه‌كردووه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده له ماوه‌ی رٍابردوودا چه‌ندان جار هه‌واڵی كوژرانی سه‌ركرده‌كانیان كه له میدیاكانی توركیاوه بڵاو كرابێته‌وه، رٍاستهوخۆ رٍهت كردووه‌ته‌وه.
كۆمیته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) له سێ ئافره‌ت و چوار پیاو پێك دێت و ئه‌ندامانی كۆمیته‌كه له‌نێو په‌كه‌كه‌دا ده‌توانن به ناوی عه‌بدوڵا ئۆجهﻻن، سه‌رۆكی زیندانیكراوی په‌كه‌كه بڕیار له‌باره‌ی چاره‌نووسی حزبه‌كه بده‌ن و ده‌سه‌ڵاتێكی زۆریان پێ دراوه.
باسنيوز
