ئاگادارییەک لەبارەی بەرھەمی سێکسی و پێداویستیی پزیشکیی ساختە بڵاو دەکرێتەوە

ئاگادارییەک لەبارەی بەرھەمی سێکسی و پێداویستیی پزیشکیی ساختە بڵاو دەکرێتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان، ئاگادارییەکی لەبارەی چەند بەرھەمێکی سێکسی و جوانکاری و پێداویستیی پزیشکیی ساختە بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 7/7/2019، بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان چەندین وێنەی بەرھەمەکان و ئاگادارییەکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان ئاگاداری سەرجەم کۆگاکان و دەرمانخانەکان و شوێنەکانی فرۆشتنی پێداویستیی پزیشکی و دووکانەکانی گیایی دەکاتەوە، کە نابێت بەھیچ جۆرێک مامەڵە بەو بەرھەمانەوە بکەن، کە لە وێنەکاندا نیشان دراون".

باس لەوەش کراوە: "ئەگەر ئەو بەرھەمانەشیان لایە، بەزووترین کات بیانگەڕێننەوە بۆ دامەزراوەکەمان، بە پێچەوانەوە ڕێکاری یاسایی توند لەبەرامبەر ھەر کەس و شوێنێک دەگرینە بەر، کە مامەڵە بەو بەرھەمە ساختانەوە بکات".

ھەر لە ئاگادارییەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە: "کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان ڕۆژی دووشەممە 1/7/2019، لەسەر ڕێگای ھەولێر - گوێڕ لە ھەڵمەتێکدا دەستیان بەسەر کۆگایەکی گەورەی دەرمان و بەرھەمی جوانکاری و سێکسی و پێداویستیی پزیشکیی ساختەدا گرت".











باسنيوز
Top