روونکردنەوەیەک لە پۆلیسی دهۆکەوە
لە روونکردنەوەکەدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دهۆک رایگەیاندووە، کاتژمێر 1ـی بەرەبەیانی رۆژی هەینی 5-7-2019 پۆلیس لە رووداوێکی شەڕ لە سەنتەری دهۆک، ئاگادار کراوەتەوە.
هەروەک لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، پێش گەیشتنی پۆلیس، تۆمەتبارەکان، کە چەند کەسێکیان بریندار کردبوو، هەڵاتوون.
کاتژمێر 5ـی بەرەبەیانی هەمان رۆژ تۆمەتبارێک دەستگیر کراوە و دواتریش پێنج تۆمەتباری دیکە دەستگیر کراون.
باسنيوز
