ئه‌ندامی كۆمیته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆجهكه كوژرا
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسی ئه‌نادۆڵوی فه‌رمیی توركیا، له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبەشی دەزگای هەواڵگریی توركیا (میت) و هێزە چەکدارەکانی سوپای تورکیا، دیار غه‌ریب، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كه‌جه‌كه له پێچه‌كانی ناوچه‌ی كورته‌كی سنووری ناحیه‌ی حاجیاوای سه‌ر به ڕانیه له پارێزگای سلێمانی، كوژراوه.
دیار غەریب لەدایکبووی ١٩٧٣ی سلێمانییە و لە ١٩٩٢دا چووه‌تە ریزەکانی پەکەکە و یەکێک بووە لە حەوت ئەندامەکەی كۆمیته‌ی سەرۆکایەتیی كه‌جه‌كه.
جێگه‌ی باسه تاوه‌كوو ئێستا میدیاكانی په‌كه‌كه هه‌واڵی كوژرانی دیار غه‌ریبیان پشترٍاست یان رٍهت نه‌كردووه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده له ماوه‌ی رٍابردوودا چه‌ندان جار هه‌واڵی كوژرانی سه‌ركرده‌كانیان كه له میدیاكانی توركیاوه بڵاو كرابێته‌وه، رٍاستهوخۆ رٍهت كردووه‌ته‌وه.
باس‌نیوز
