فراکسیۆنی پارتی کۆبوونەوەیەک بۆ هەمواری یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان ساز دەکات
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەیەک بۆ هەمواری یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، ساز دەکات.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 7-7-2019، فراکسیۆنی پارتی پێش کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان، تاوتوێی پرۆژەیاسای هەموارکردنی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکانی کرد.
کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 7-7-2019، پەرلەمانی کوردستان بۆ بەردەوامیدان بە گفتوگۆکانی کۆبوونەوەی رۆژی شەممە، کۆ بووەوە.
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا، دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای هەمواری ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەدرێت.
باسنیوز
