ئێران کارەبای شارێکی هەرێمی کوردستان داین دەکات
کارەبای شاری سلێمانی و رۆژهەڵاتی کوردستان پێکەوە دەبەسترێتەوە.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی فەمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سالار حیسامەدین، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاندووە، پێویستییەکانی گواستنەوەی کارەبای ئێران بۆ سلێمانی ئامادە کراون.
سالار حیسامەدین هەروەها رایگەیاندووە، ”لە دوو رۆژی داهاتوودا“، لەگەڵ بەرپرسانی پارێزگای کوردستان (سنە) لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەگەنە بڕیاری کۆتایی لەبارەی گواستنەوەی کارەبا بۆ سلێمانی.
هەروەک ماڵپەڕەکەبڵاوی کردووەتەوە، بهڕێوهبهری دابهشكردنی كارهبای پارێزگای کوردستان رایگهیاندوه، ئێستا دەتوانن بڕی 300 مێگاوات كارهبا بهكهمترین تێچوو بۆ سلێمانی دابین بكهن و له داھاتووشدا دەتوانن ئهو بڕه كارهبایه بگهیهننه 900 مێگاوات.
باسنیوز
