سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە گەلی عێراق دەكات
نێچیرڤان بارزانی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) نووسیویەتی ڕیزبەندكردنی بابل وەك یەكێك لە شوێنەوارە جیهانییەكان لەلایەن یونسكۆوە، سەلمێنەری رەسەنایەتی شوێنەوار و قووڵایی مێژوویی ئەو خاكەیە، بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە گەلی عێراق دەكەین.
جێی باسە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ڕۆشنبیری و زانست (یونسكۆ)، رایگەیاند كە شاری بابلی عێراقی خستووەتە نێو ڕیزبەندی شوێنەوارە جیهانییەكان.
لەوەتەی ساڵی 1983وە، حكوومەتەكانی عێراق هەڵمەت و بانگەشەی نێودەوڵەتیان دەستپێكردووە تاكو شاری بابل وەك یەكێك لە شوێنەوارە جیهانییەكان لەلایەن یونكسۆوە دانی پێدا بندرێت.
bas news -
