دەوڵەمەندترین پیاو بە گرانترین جیابوونەوە لە هاوسەرەکەی جیا دەبێتەوە

دەوڵەمەندترین پیاو بە گرانترین جیابوونەوە لە هاوسەرەکەی جیا دەبێتەوە
دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان لە هاوسەرەکەی جیا دەبێتەوە و جیابوونەوەکەش بە گرانترین جیابوونەوە لە جیهان، دادەنرێت.

رۆژی هەینی دادگای شاریی سیاتڵ لە ئەمریکا، دوای 25 ساڵ ژیان بە یەکەوە، لەسەر داوای خۆیان بڕیاری جیاکردنەوەی جێف بیزۆس، دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەمازۆنی دا لە ماکینزیی هاوسەری.

جیف بیزۆس خاوەنی نزیکەی 152 ملیار دۆلارە و یەکەم دەوڵەمەندی جیهانە و بە جیابوونەوەشی، دەبێ رێژەی %4ـی پشکەکانی خۆی، کە %12ـەیە، بداتە خاتوو ماکینزی و بەمەش ئەو خانمە بە بوونی زیاتر لە 38 ملیار دۆلار، دەبێتە یەکەم ژنە دەوڵەمەندی جیهان.

bas news -
Top