سلێمانی داوای بەرهەمی ھێلکەی ھەولێر و دھۆک دەکات
نازم عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی ڕاگەیاند: "لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە ھیچ پڕۆژەیەکی هێلکەی مریشکی نییە و بەپێی زانیارییەکان لە سنووری دھۆک و ھەولێر ١٢ پڕۆژەی لەو جۆرە ھەیە کە ڕۆژانە بەرھەمی ھێلکەکان بۆ شارەکانی باشووری عێراق دەنێرێت".
گوتیشی: "ڕۆژانە بەرھەمی ئەو پڕۆژانەی ھەولێر و دھۆک زیاتر لە ١٤ ملیۆن ھێلکەیە، بۆیە داوامان لەلایەنی پەیوەندیدار کردووە کە بەھۆی باشیەتی کوالێنتی و تام و دڵنیاییانەوە لەجیاتی ھێلکەی دەرەوە ھێلکەی ئەو دوو شارە بھێندرێتە سلێمانی".
نازم عەبدوڵڵا باسی لە ئەوەش کرد کە بەرھەمی مریشکی ناوخۆ دەتوانێت پێویستیی ناوخۆ پڕبکاتەوە،بەڵام بەھۆی مریشکی ھاوردە و ناجێگیری نرخ بەردەوام خاوەن پڕۆژەکانی مریشک لە زەرەدان بەجۆرێک زۆرێکیان دەستیان لەکار ھەڵگرت، بۆیە لە یاداشتێکی چەند خاڵیدا کە داومانەتە حکوومەت و پەرلەمانی کوردستان داوامان کردووە کە نرخێکی جێگیر بۆ مریشک دابندرێت و مریشکی ھاوردەش یان قەدەغەبکرێت یان باجی بخرێتەسەر.
bas news -
