پۆلیسی فیدراڵی گوندی شالیاری كاكه‌یی ده‌سووتێنن

پۆلیسی فیدراڵی گوندی شالیاری كاكه‌یی ده‌سووتێنن
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌وه‌ ،‌ لە گوندی شالیاریی کاکەییه‌كان لە باشووری کەرکووک پۆلیسی فیدراڵی عێراق ماڵ ره‌زو باخی هاوڵاتیانی گوندەکە دەسوتێنن.

له‌وباره‌یه‌وه‌ رەجەب عاسی کاکەیی چالاکوانی کاکەییراگه‌یاند: "لەنێو گوندەکە پولیسی فیدراڵی پێنج ماڵیان سوتاندووە لەگەڵ ڕەز و باخی چەند هاووڵاتییەک و تا ئێستا هۆكاری سووتاندنی ره‌ز و باخ و ماڵی هاووڵاتیان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ نازانرێت".


هه‌روه‌ها گووتی: "گومان ده‌كه‌ین سووتاندنی ئەم گوندە پەیوەندی بەوە هەبێت ئێستا بڕیار ده‌رچووه‌ پۆلیسی فیدراڵی لە ناوچەکانمان بکشێنەوەو سوپای عێراق بێتە شوێنیان، ئێمه‌ش ئەم کارە وەک تۆڵە سەندنەوە تەماشا دەکەین".

گوندی شالیاری کاکەیی یەکێکە لەگوندە کاکەیینشینەکان کە دەکەوێتە باشووری کەرکووک و سەر بەشارۆچکەی داقووقە.

kdp -
Top