ئەم ھەفتەیە سكاڵای قوتابیان لەبارەی تاقیكردنەوەكانەوە یەكلا دەكرێنەوە

ئەم ھەفتەیە سكاڵای قوتابیان لەبارەی تاقیكردنەوەكانەوە یەكلا دەكرێنەوە
سەرۆكسەرۆكی لیژنەی باڵای ئەزموونەكان لە وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، كاركردن بۆ یەكلاكردنەوەی سكاڵای قوتابیان لەبارەی ئەنجامی تاقیكردنەوەكانەوە بەردەوامە، كە تاوەكو ناوەڕاستی ئەم ھەفتەیە كۆتایی بە كارەكانیان دێت و سەرجەم سكاڵاكان یەكلا دەكرێنەوە و دواتریش رادەگەیەندرێت.

مامۆستا كەریم لەتیف، گوتی، كاركردن لەسەر سكاڵای قوتابیان لەبارەی ئەنجامی كۆتایی تاقیكردنەوەكانی ھەردوو پۆلی نۆی بنەڕەتی و١٢ی ئامادەیی بەردەوامە و ھێشتا تەواو نەبووە، كە ھەندێك كاری پێویستە تاوەكو یەكلا دەكرێنەوە و ھەر كاتێكیش كۆتایی بە كارەكانیان ھات و یەكلا كرانەوە، دواتر رادەگەیەندرێت.

بە گوتەی كریم لەتیف، تاوەكو ناوەڕاستی ئەم ھەفتەیە كۆتایی بە كارەكانیان دێت و سەرجەم سكاڵاكان یەكلا دەبنەوە، دواتریش قوتابیان لە ئەنجامەكان ئاگادار دەكرێنەوە ، كە چ ئەنجامێكی ھەبووە و ئەوەی بزانرێت كە گۆڕانكاری بەسەر نمرەكانیدا دێت، بۆی ئەنجام دەدرێت و ئەوەی كە ھیچ كێشەیەكیشی نەبێت و نمرەكانی وەكو خۆی بێت، ھەر چۆنێك بووە، بەو شێوەیە دەمێنێتەوە.

دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ بۆ ھەردوو پۆلی نۆ و١٢، ماوەی ھەفتەیەك درا بە قوتابیان تا ئەوەی تێبینیی لەسەر نمرەكانی ھەیە، دەتوانێ سكاڵا تۆمار بكات بۆ ئەوەی دووبارە پێداچوونەوە بە دەفتەری تاقیكردنەوە و نمرەكانیدا بكرێت و رۆژی دووشەممەی ھەفتەی ڕابردووش، كۆتایی بە وادەی سكاڵاتۆماركردن ھات و بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم ھەفتەیەدا ئەنجامەكان یەكلا بكرێنەوە.

kdp -
Top