گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا: کێشەی کارەبای دھۆک چارەسەر کرا

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا: کێشەی کارەبای دھۆک چارەسەر کرا
دووای ئەوەی بڕیار درا بە ڕێکخستنەوەی ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە چوارچێوەی وەزارەتی بەرگری عێراقدا، ئێستا باس لەوە دەکرێت بەشێک لەو ھێزانە ئامادە نین فەرمان لە فەرماندەییی گشتیی ھێزە چەکدارەکان وەربگرن. پەرلەمانتارێکی کوردیش دەڵێ، ژمارەی چەکدارەکانی حەشدی شەعبی ١٥٠ ھەزار چەکدارە و ئەگەر پێداچوونەوە بەو میلیشیاتانەدا نەکرێت کاریگەریی خراپی لەسەر عێراق دەبێت.

ھندرێن لەزگین، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند: "حەشدی شەعبی بە فتوای مەرجەعیەتی شیعەی عێراق پێک هات، بەداخەوە لە ڕووی ڕێکخستنەوە زیاتر ھێزێکی میلیشیاتە و پابەندی ھیچ فەرمان و دیسیپلینێکی سەربازی نین، واتە بە شێوەی زانستی سەربازی ڕێک نەخراون، ئەگەر دەوڵەتی عێراق بیەوێ پێشکەوتن بە خۆیەوە ببینێ، ئەوە بێگومان پێویستە ھیچ ھێزێک لە دەرەوەی سیستەمی بەرگری نەمێنێت و ھەموو ھێزەکان بچنە ژێر دەستی جیھازی بەرگریی عێراق و وەزارەتی بەرگرییەوە."



ئەو پەرلەمانتارەی عێراق گوتی: "مەبەست لە بڕیاری ڕێکخستنەوەی ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە چوارچێوەی ھێزە چەکدارەکانی عێراقدا ئەوەیە کە ھیچ ھێزێک لە عێراقدا نەمێنێت کە فەرمان لە ھیچ ھێز و لایەن و کەسێک وەربگرێت، چونکە مانەوەی ئەو ھێزانە بەو شێوەیەی ئێستا زیانی زۆر بە عێراق دەگەیەنێ و زۆر جاریش کاری ناڕەوا دەکەن، کە پێچەوانەی دەستووری ھەمیشەییی عێراقیشە."



لەزگین ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "ھەندێک ڕووداو لە ناوچەکە ھەن پەیوەندییان بە دەرکردنی ئەو بڕیارە لەبارەی حەشدی شەعبیەوە ھەیە، ئەگەر ئەو ھێزانە نەکەونە چوارچێوەی وەزارەتی بەرگریی عێراقەوە و فەرمان لە حکوومەت وەرنەگرن، کاریگەریی زۆریان لەسەر پاشەڕۆژی عێراق دەبێت."



ھندرێن لەزگین ڕوونی کردەوە: "بەپێی دوواین ئامار، ژمارەی ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق ١٥٠ ھەزار کەسە و لەنێو یاسای بودجەی ئەمساڵی عێراقدا جێگەیان بۆ کراوەتەوە و مووچە و میزانییەیان بۆ تەرخان کراوە، بەڵام چەندی ھێزی ڕاستەقینەن و چەندی ناوی وەھمی و بندیواریان تێدایە ئەو زانیاریەمان نییە، پێشتر ژمارەی ١٢٠ ھەزار چەکدار بوون لە چوارچێوەی ٧٠ گرووپدا کاریان دەکرد، بەڵام ساڵی ڕابردوو ٣٠ ھەزار چەکداری دیکەشیان بۆ زیاد کرا و گەیشتە ١٥٠ ھەزار چەکدار."

kdp -
Top