ڕاپۆرتی هاوبه‌ش له‌سه‌ر پێشنیازی هه‌موارى یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانى هه‌رێم ئاماده ده‌كرێت
سەعات ۱۲‌ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ، شەممە، ڕێکەوتی ٦ی تەمووزی ۲۰۱۹، هەردوو لیژنەی كاروبارى یاسایی و لیژنەی پێشمه‌رگه و ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان بە سه‌رپه‌رشتیی بژار كۆچه‌ر، سەرۆکى لیژنه‌ی كاروبارى یاسایى و عه‌بدوڵڵا حاجى مه‌حموود، سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه و ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێیەکان و بە ئاماده‌بوونی جێگر و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی هەردوو لیژنەکە کۆ بوونەوە.
لە کۆبوونەوە هاوبەشەکەدا کە لە هۆڵی لیژنەی كاروبارى یاسایی پەرلەمانی کورستان بەڕێوە چوو، تاوتوێی پێشنیازی هەمواری یاسای ژمارە ۳‌ی ساڵی ۲۰۰۹ی هەرێمی کوردستان - عێراق کرا بە مەبەستی نووسینەوەی ڕاپۆرتی هاوبەشی هەردوو لیژنەکە و ئاراستەکردنی بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کورستان کە بڕیار وایە سبەی، یەکشەممە، ۷ی تەمووزی ۲۰۱۹، لە دانیشتنی ئاساییی پەرلەمانی کوردستاندا خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت و لە لایەن ئەندامانی پەرلەمانی کوردستانه‌وه گفتوگۆى له‌سه‌ر بکرێت."
kdp -
