250 هەزار ئاوارە و پەنابەری وڵاتان لە ھەرێمی کوردستان نیشتەجێن

250 هەزار ئاوارە و پەنابەری وڵاتان لە ھەرێمی کوردستان نیشتەجێن
بەرپرسی دەزگایەكی تایبەتمەند بە کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ئێستە زیاتر لە 250 هەزار ئاوارە و پەنابەری وڵاتان لە ھەرێمی کوردستان نیشتەجێن، گوتیشی لە ماوەی ساڵێکدا زیاتر لە 30 ھەزار ئاوارەی سووریا ھەرێمی کوردستانیان بەجێهێشتووە و گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.

ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران ڕايگەیاند بەھۆی بارودۆخی وڵاتانی دراوسێ لە ئێستەدا نزیکەی 250 ھەزار ئاوارە و پەنابەری وڵاتان لە ھەرێمی کوردستان نیشتەجێن، کە 249 ھەزار و 639 كەسیان ئاوارەی سوریایین و 20 ھەزار و 575یان ئاوارەی وڵاتی تورکیان، 13 ھەزار و 162یان ئاوارەی ئێران و 756 كەسیشیان پەنابەری فەڵەستینیین.

گوتیشی زۆرێک لەو ئاوارانە خۆیان خانوویان گرتووە و تێیدا دەژین و 37%یان لە 38 کەمپی سنووری پارێزگای ھەولێر، سلێمانی و دھۆک دان، کە بە داخەوە لە خزمەتگوزارییەکاندا، وەک پێویست ئاوڕیان لێ نەدراوەتەوە.

باسی لەوەش کرد بە ھۆی ئازادبوونی ھەندێک لە ناوچەکانیان، تەنھا لە ساڵی 2018دا، 5 هەزار و 132 ئاوارەی وڵاتی سووریا کە نیشتەجێی ھەرێمی کوردستان بوون، گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان، یان بەرەو ئەورووپا و وڵاتانی تر ڕۆیشتوون.










باسنيوز
Top