بەرپرسێکی هەرێمی کوردستان کۆچی دوایی کرد
نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە و تێیدا هاتووە، "به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كى زۆره‌وه، هه‌واڵى كۆچى دوایی ئه‌مین عه‌لى موحه‌مه‌د ئه‌مین، به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ى شۆڕش راده‌گه‌ینین، كه وه‌ك كادیرێكى دڵسۆزى پارێزگاى هه‌ولێر به گڕوتینى به‌هێزه‌وه خزمه‌تى پێشكه‌ش كردووه و پێشتریش به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ى دیبه‌گه بووه".
پارێزگاری هەولێر ڕوونیشی کردووەتەوە، کە بەرێوەبەرەکەی ناحیەی شۆڕش ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌كى كت و پڕ كۆچى دوایی كرد و سبه‌ى یه‌كه‌م رۆژى پرسه‌كه‌شى ده‌بێت له مزگه‌وتى سەید جه‌عفه‌ر له گه‌ڕه‌كى هه‌ولێری نوێ.
باسنيوز
