توركیا دەستبەسەرداگرتنی پێكهاتەیەكی چەكی ئەتۆمی ئاشكرا كرد
بە پێی تۆڕی هەواڵی (رووسیا تودەی)، ئەو مادەیەی پۆلیسی توركیا دەستی بەسەردا گرتووە، بریتیە لە كالیفۆرنیۆمی تیشكدەر.
تا ئێستە دەوڵەتی توركیا روونكردنەوەی زیاتری نەداوە، تەنها ئاماژەی بەوە كردووە كە پۆلیس لە شارێكی ڕۆژئاوای توركیا دەستی بەسەر ئۆتۆمبێلێكی گومانلێكراودا گرتووە و لە دوای پشكنیندا، دەركەوتووە 18 گرام مادەی كالیفۆرنیۆمی تیشكدەری تێدایە، كە یەكێكە لە پێكهاتەكانی دروستكردنی كڵاوەی ئەتۆمی.
ئەمەش لە كاتێكدایە ئێرانی دراوسێی توركیا لەلایەن كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە بە هەوڵی دروستكردنی كڵاوەی ئەتۆمی تۆمەتبار دەكرێ، لەمبارەیەوە ناوبەناو هەوڵی بە قاچاخ كڕینی پێكهاتەكانی كڵاوەی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە ئاشكرا دەبێ، بەر لە چەند مانگێكیش لە ڕێگەی عێراقەوە هەوڵ درابوو لە وڵاتی فینلاندەوە مادەیەكی تری پێكهاتەی چەكی ئەتۆمی ئاودیو بكرێت.
باسنيوز
