ئەردۆغان و پۆتین پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجام دا
سەرۆكایەتی كۆماری توركیا راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و، لەو راگەیاندراوەدا باسیان لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی نێوان پۆتین و ئەردۆغان كردوە.
بە گوێرەی راگەیاندراوەكە، پۆتین و ئەردۆغان تیشكیان كردوەتە سەر رەوشی ناوەخۆی لیبیا و، لەوروەوە زانیاریان بە یەكتری داوە، هەروەها باسیان چۆنییەتی چارەسەركردنی رەوشەكە كردوە.
بە گوێرەی زانیارییەكانی میدیاكانی توركیا، هەر لەو پەیوەندییەدا هەردوو سەرۆك باسیان لە رەوشی ناوەخۆیی سووریا كردوە، بە تایبەت بارودۆخی ئیدلیب، كە روسیا بە نیازە ئۆپەراسیۆنی سەربازی تێدا ئەنجام بدات.
ئەگەرچی لە راگەیاندراوەكەی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا باس لەوە نەكراوە، كە ئەو ٢ سەرۆكە باسیان لە رەوشی ئیدلیب كردبێت، بەڵام هەردوو سەرۆك زۆر بە وردی لەو رووەوە گفتوگۆیان كردوە و تاوەكو ئێستاش نەگەیشتوونەتە رێككەوتن.
باسنيوز
