کاتی یەکەم گەشتی کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان بۆ سعوودیە ڕاگەیاندرا
ئەمڕۆ شەممە 6/7/2019، بەرێوەبەرایەتی حەج و عومرەی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا، تێیدا بڵاوی کردووەتەوە کە یەکەم گەشتی کاروانی حاجیان، ڕۆژی پێنج شەممە 11ی ئەم مانگە 376 حاجی لە ھەولێر بۆ شاری مەدینە لە سعوودیە بەڕێدەکەون.
حەج و عومرەی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کە هەر لە هەمان ڕۆژ لە سلێمانی 188 حاجی بۆ شاری مەدینە بەڕێدەکەون.
باسنيوز
