دەست بەسەر زێڕ و گەوهەری ژنە وەزیرێکدا گیرا
ئەمڕۆ شەممە 6-7-2019، دادگاکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، لە ماڵی خاتوو دیزنی ئەلیسۆن مادۆیکی، وەزیری نەوتی ایجیریا لە نێوان 2011-2015م دەست بەسەر چندین پارچە زێڕ و گەوهەردا گیرا، کە بەهایان دەگاتە نزیکەی 40 ملیۆن دۆلار.
دادگای تاوانە ئابوورییەکان داوای لەو ژنە وەزیرە یان پارێزەرێکی کردووە لە ماوەی 14 رۆژدا روونکردنەوە لەبارەی ئەو زێڕ و گەوهەرانە بدەن، ئەگینا دەخرێنە سەر خەزێنەی دەوڵەت.
پێشتریش دادگا لە ساڵی 2017 تۆمەتی سپیکردنەوەی پارە و گەندەڵی خستبووە پاڵ دیزنی ئەلیسۆن، کە ئێستا نازاندرێ لە کوێ خۆی حەشار داوە و حکوومەتی نایجیریاش دەستی بەسەر خانووێکی ئەو ژنە وەزیرەدا گرت، کە بەهاکەی 37 ملیۆن و 500 هەزار دۆلارە.
باسنيوز
