بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆ دوو کەس بە سەختی بریندار بوون
ئەمڕۆ شەممە 6/7/2019، موقەدەم فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە، کاتژمێر 2ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای ھەریر - شەقڵاوە و لەنزیک گوندی خرواتان، ئۆتۆمبێلێکی جۆی (BMW)ی تایبەت، بەھۆی تیژڕۆییەوە وەرگەڕا".
باسی لەوەش کردووە: "بەھۆی ڕووداوەکەوە، شۆفێر و سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلەکە بە سەختی بریندار بوون، ئۆتۆمبێلەکەش بەھۆی ھێزی وەرگەڕانەکە و بەرکەوتنی بەڕووی ڕێگاکەدا، تێک شکا و ھەڵوەشایەوە".
باسنيوز
