سەرکردەیەکی یەکێتی: بە دەنگدان ناوی کاندیدەکان یەکلایی دەکەینەوە

سەرکردەیەکی یەکێتی: بە دەنگدان ناوی کاندیدەکان یەکلایی دەکەینەوە
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان باسی لەوە کرد کە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی حزبەکەیاندا لە ڕێگەی دەنگدان، ناوی کاندیدەکانیان یەکلا دەکەنەوە.

نەسروڵا سورچی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی ڕايگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٦ی ٧ی ٢٠١٩، ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری سلێمانی کۆدەبێتەوە، بەڵام ”تاوەکوو ئێستا کارنامەی کۆبوونەوەکەیان پێنەگوتووین، تەنھا ئەوەندە نەبێ کە ئاگادار کراوینەتەوە بۆ کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی“.

جەختیشی کردەوە کە ئەگەر هەیە کۆبوونەوەکەیان لەبارەی پرسی کاندیدەکانی یەکێتی بێت بۆ کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پرسی پارێزگاری کەرکووک. گوتیشی: ”ئەگەر کۆبوونەوەکەمان بۆ دەنگدان بێت لەسەر کاندیدەکانی یەکێتی، بەبێ کێشە کاندیدکانمان یەکلایی دەکەینەوە و ئەوەی دەنگی زۆری ھێنا، ئەو پۆستە وەردەگرێت کە خۆی بۆ کاندید کردووە“.

پێشتر ڕەھبەری سەید براھیم، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتى ڕايگەیاند، یەکێتی لیستی کاندیدەکانی ئامادە کردووە و چەند ڕۆژێکی دیکە ئەنجومەنی سەرکردایەتی کۆدەبێتەوە، کاندیدەکانمان ھەڵدەبژێرین و دواتر لیستی ناوی کاندیدەکانمان ئاراستەی سەرۆکی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەین“.












باسنيوز
Top