بژار کۆچەر، سەرۆکی لێژنەی یاسایی پەرلەمان راگەیاند: بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ، دەبێ 48 کاتژمێر پێش کۆبوونەوەی پەرلەمان، سیڤیی کاندیدەکان بگاتە پەرلەمان.

بژار کۆچەر، سەرۆکی لێژنەی یاسایی پەرلەمان راگەیاند: بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ، دەبێ 48 کاتژمێر پێش کۆبوونەوەی پەرلەمان، سیڤیی کاندیدەکان بگاتە پەرلەمان.
سەرۆکی لێژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان دوایی زانیاری لەبارەی کاندیدی حزبەکان بۆ وەزارەتەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاشکرا دەکات.

بژار کۆچەر، سەرۆکی لێژنەی یاسایی پەرلەمان راگەیاند، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ، دەبێ 48 کاتژمێر پێش کۆبوونەوەی پەرلەمان، سیڤیی کاندیدەکان بگاتە پەرلەمان.

دوای گەیشتنی سیڤییەکان بە پەرلەمان، سیڤیی هەموو کاندیدەکان دەدرێتە پەرلەمانتاران و سەرۆکایەتیی پەرلەمانیش رۆژێک بۆ متمانەدان بە ئەندامانی کابینەی نۆیەمی حکوومەت، دیاری دەکات.

رۆژی سێشەممە 11-6-2019، پەرلەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگ، مەسرور بارزانی بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ناوزەد کرد و دواتریش ڤاڵا فەرید، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، نووسراوی ناوزەدکردنەکەیان بۆ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان نارد.

رۆژی چوارشەممە 12-6-2019، لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راسپارد.





باسنيوز
Top