دەروازەیەکی دیکەی سنووری لەنێوان کوردستان و تورکیا دەکرێتەوە
دەروازەیەکی دیکەی سنووری لەنێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا دەکرێتەوە.
دەروازەی زێتێ لە دەڤەری مێرگەسۆر، دەبێتە یەکەم دەروازەی فەرمیی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا و دووەم دەروازەی فەرمیی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیایە، کە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل لە زاخۆ یەکەم دەوازەی فەرمییە نێوان کوردستان و تورکیایە.
دەروازەی سنووریی زێتێ، کە 165 کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری هەولێر دوورە، بۆ بازرگانی و گەشتیاری بەکار دێت و سوودێکی زۆری ئابووری بە شاری هەکاری لە بەری باکووری کوردستان و هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت.
بەپێی راپۆرتێکی کەناڵی (کوردستان 24)، کارەکانی دروستکردنی رێگا بۆ دەروازەکە گەیشتووەتە قۆناغەکانی کۆتایی و هەنگاوی دواتریش دروستکردنی کۆمەڵگەی سنووری دەبێت.
باسنيوز
