به‌هۆی شه‌ڕی تێكدەرانی په‌كه‌كه‌وە 15 شوێنی گه‌شتیاری داخراون
ئێستا په‌كه‌كه جگه له‌وه‌ی رێگری له ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی گه‌شتیاری ده‌كات، هه‌روه‌ها داوای داهاتی به‌شێك له شوێنه گه‌شتیارییه‌كانیش ده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری زاخۆ، پلانی بۆ بهفراوانكردنی هاوینه‌هه‌وار و شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی ناوچهكهیا هه‌یه و هه‌ندێكیشیان جێبه‌جێ كراون، به‌ڵام به‌هۆی شه‌ڕی په‌كه‌كه و توركیا و بوونی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه، راگیراون، چونكه داوای داهاتی ئه‌و شوێنه گه‌شتیارییانه ده‌كه‌ن.
هه‌ر به‌هۆی شه‌ڕی په‌كه‌كه و توركیا، ژماره‌یه‌ك له گونده سنوورییه‌كانی ناوچه‌كه به ته‌واوه‌تی چۆڵكراون و جووتیاران ده‌ستبه‌رداری كار و كاسبی بوونه و گونده‌كانییان جێهێشتووه.
K24 -
