پرسەنامەی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی فەرماندە سابیر بێسەری

پرسەنامەی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی فەرماندە سابیر بێسەری
بەبۆنەی کۆچی دوایی عەمید سابیر عەبدولرەحمان ناسراو بە سابیر بێسەری، پێشمەرگە و فەرماندەی دڵسۆز و تێكۆشەر و باوكی شەھید كەیوان بێسەری، سەرۆک بارزانی پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو کرد.

بەناوی خوای گەورە و میھرەبان

بۆ خانەوادەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو عەمید سابیر بێسەری

بە داخەوە ھەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و فەرماندەی دڵسۆز و ماندوویینەناس، کاک (سابیر بێسەری)ـم پێ گەیشت.

كاك سابیر جگە لەوەی ھەموو تەمەنی خۆی دڵسۆزانە بۆ خزمەتی گەل و وڵاتەكەی تەرخان كرد، كەیوانی كوڕە تاقانەكەشی بە نیشتمان بەخشی.

لەم بۆنە خەمناكەدا، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و هەڤاڵانی کاک سابیر دەكەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم.

لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە گیانی کاک سابیر بە بەھەشتی بەرین شاد بكات و دڵنەوایی ھەموولایەك بدات.



انا للە وانا الیە راجعون

مەسعود بارزانی

٤ـی٧ـی٢٠١٩

kdp -
Top