سلێمانی.. دوو هاککەری فەیسبووک دەستگیرکران
سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: " پاش تۆماركردنی سكاڵای یاسایی لەلایەن ژمارەیەك هاووڵاتییەوە، كە فەیسبووكەكانیان لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە هاككراوە و لەبەرامبەر گەڕاندنەوەی داوای بڕە پارەیەك دەكەن، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد و توانییان هاككەرەكە دەستگیر بكەن".
گوتیشی: "هاككەرەكە لەبەردەم دادوەردا دانی بەتاوانەكەیدا ناوە و ئاشکرای كردووە، كە كەسێكی دیكەی لەگەڵدا بووە و هەردووكیان بەو كارە هەڵساون".
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد ، کە هەردوو تۆمەتبار بەبریاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٢ لەیاسای خراپ بەكارهینانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن ڕاگیراون و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا بەردەوامە.
bas news -
