شێخان...سێ رووداوى هاتوچۆ ژمارەیەک قوربانیی لێکەوتەوە

شێخان...سێ رووداوى هاتوچۆ ژمارەیەک قوربانیی لێکەوتەوە
گوتەبێژى پۆلیسى هاتوچۆى دهۆک رایگەیاند لە سێ رووداوى هاتوچۆدا لە سنوورى قەزاى شێخان (8) هاووڵاتى برینداربوون کە سەرجەمیان خەڵکى سنوورەکەن.



موقەدەمى مافپەروەر ئازاد تەها گوتەبێژى هاتوچۆى پارێزگاى دهۆک راگەیاند: "ئەمڕۆ پێنج شەممە لەسێ رووداوى جیاجیاى هاتوچۆدا لە سنوورى شارۆچکەی شێخان بەهۆى پێکدادانى چوار ئۆتۆمبێل (8) کەس برینداربوون، سەرجەم بریندارەکان بەمەبەستى چارەسەرکردن گواستراونەتەوە نەخۆشخانەى شێخان".



راشیگەیاند" دوو لەو رووداوانە لە سەر رێگەى سەرەکى شێخان روویانداوە رووداوى سێیەمیش لە نزیک شارۆچکەى کەلەکچى روویداوە، سەرجەم بریندارەکان دانیشتووى سنوورى پارێزگاى دهۆکن".



د. حاجى حوسێن زێبارى بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى شێخان بە (باسنیوز)ى راگەیاند: " بەگشتى بارى تەندروستى زۆربەى بریندارەکان جێگیرە کە بەهۆى پێکدادانەکانى ئەمڕۆ گەیەندرابوونە نەخۆشخانەى شێخان،بۆیە دواى چارەسەرى ژمارەیەکیان رەوانەى ماڵەوە کراون".


bas news -
Top