هۆشداری له سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلێكی دیكه‌ی ئاواره‌بوون له ناوچه‌كانی مادده‌ی 140 ده‌درێت
له‌كاتێكدا دوای ڕووداوە کانی ١٦ ئۆکتۆبەرەوە زیاتر لە 3 ھەزار خێزانی کوردی ناوچەکانی خانەقین و دووز خورماتوو ئاوارە بوونە، به‌ڵام وه‌ك مه‌لا ناسر، بڕیارده‌ری لێژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلێكی دیكه‌ی ئاواره‌بوون له‌و ناوچانه هه‌یه و ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه نه‌گه‌ڕێته‌وه ناوچه كوردستانییه‌كان، ئه‌و كوردانه‌ی كه له‌و ناوچانه ماونه‌ته‌وه‌ش مه‌ترسی ئاواره‌بوونیان له‌سه‌ره.
k24 -
