"هیچ رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ كورد به‌بێ بارزانی سه‌ركه‌وتوو نابێت"
له ژماره‌ی (4368)ی رۆژی چوارشه‌ممه، 3ی ته‌ممووزی 2019، رۆژنامه‌كه، باس له گفتوگۆیه‌كی نێوان رێبه‌ری بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد، مسته‌فا بارزانی و سه‌رۆكی پێشووی عێراق، سه‌ددام حوسێن ده‌كات، ده‌ڵێت: "پێش رێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئاداری 1970، سه‌ددام حوسێن له‌كاتی سه‌ردانیكردنی خوالێخۆشبوو مه‌لا مسته‌فا بارزانی، وتی ئه‌گه‌ر ئیستیعمار وازمان لێبێنێت، ئێمه ده‌توانین له‌نێو خۆماندا رێكبكه‌وین"، به‌ڵام بارزانی وه‌ڵامی دایه‌وه و گوتی: "ئه‌وه گوناهی ئیستعیمار نییه و گوناهی خۆمانه".
له به‌رامبه‌ردا سه‌ددام وتی: "چۆن وا ده‌ڵێی؟ بارزانییش گوتی، ته‌ماشای ئه‌م چیایه‌ی به‌رده‌ممان بكه و به په‌نجه‌ش ئاماژه‌ی بۆ چیاكه كرد، به سه‌ددامی گوت چی ده‌بینی؟ ئه‌ویش له وه‌ڵامدا گوتی شوان و رانه‌مه‌ڕێك ده‌بینم، بارزانی گوتی ئه‌گه‌ر شوانه‌كه نووست و خه‌وی لێكه‌وت و ئاگای له مه‌ڕه‌كان نه‌ما، گورگێكیش فرسه‌تی هێنا و هێرشی كرده سه‌ر رانهمهڕهكه، به‌رای تۆ كێ به‌رپرسه، شوانه‌كه یان گورگ؟، سه‌دامیش له وه‌ڵامدا گوتی، بێگومان شوانه‌كه، بارزانی گوتی ئه‌گه‌ر گریمان تۆ خانووێكی زۆر خۆشت هه‌بێت پڕبێت له كه‌لوپه‌لی نایاب و گرانبه‌ها، ده‌رگا و پهنجهرهكهشت كرده‌وه و پاشان دزێك هات و كه‌لوپه‌له‌كانی دزی، ئایا كێ به‌رپه‌رسه؟ سه‌ددام گوتی بێگومان من، بارزانی له وه‌ڵامدا گوتی گریمان شوانه‌كه و خاوه‌نی خانووه‌كه و گورگه‌كه و دزه‌كه، هه‌موویان ئیستعیمار بن، كه‌وایه كێ به‌رپرسه؟ ئێمه یان ئیستیعمار".
پاشان نووسه‌ر ده‌ڵێت: "سه‌ددام حوسێن هاته گه‌ڵاڵه و كاغه‌زێكی سپی كه ئیمزای خۆی له‌سه‌ر بوو، پێشكه‌شی بارزانی كرد و گوتی چ داواكارییه‌كتان هه‌یه، من به‌بێ هیچ مه‌رجێك جێبه‌جێیان ده‌كه‌م".
وه‌ك نووسه‌ر ئاماژه‌ی بۆ كردووه، دوای رێككه‌وتنی 11ی ئادار، سه‌ددام حوسێن په‌شیمان بۆوه و له‌گه‌ڵ شای ئێران رێككه‌وت و به‌رامبه‌ر به پشتگیرینهكردنی شۆڕشی كورد، شهتولعهرهبیشی پێ به‌خشی.
نووسه‌ر له كتێبه‌كه‌یدا باس له‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی عێراق بیه‌وێت له‌گه‌ڵ كورد رێكبكه‌وێت، ده‌بێت له ژێر رابه‌رایه‌تی بارزانی-دا بێت، ئه‌گه‌رنا هه‌ر رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ كورد به‌بێ بارزانی، رێككه‌وتنێكی سه‌ركه‌توو نابێت.
k24 -
