قائیمقامییەتی پشدەر ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی مانگرتنی خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکان بڵاو کردەوە
بەپێی ڕوونکردنەوەیەکی قائیمقامییەتی قەزای پشدەر کە . تێیدا سەرجەم دانیشتووانی ناو شاری قەڵادزێ و دەورووبەری لەبارەی مانگرتنی خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکان ئاگادار دەکانەوە کە بەشێکی زۆر لە خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکان بەبیانووی وەرگرتنی پارەی زیاتر لە هاووڵاتییان لەو پارەیەی کە بۆ مۆلیدەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی دانراوە مانیان گرتووە و مۆلیدەکانیان کوژاندووەتەوەو خەڵکیان تووشی نارەحەتی و گەرمای هاوین کردووە، بەڵام ئیدارەی راپەرین و قائیمقامییەت رازی نین بە وەرگرتنی پارەی زیاد لە هاووڵاتییان".
ئەوەش خراوەتە ڕوو، سەرجەم ئەو خاوەن مۆلیدانەی کە مۆلیدەکانیان کوژاندووەتەوە دەدرێنە دادگا و رووبەرووی رێکاریی یاسایی دەکرێنەوە.
