سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكی فه‌ڕه‌نسی كۆبووه‌وه
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4/7/2019 له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی پشتگیری و هاوكارییه به‌رده‌وامه‌كانی فه‌ڕه‌نسا و به‌ڕێز سه‌رۆك ماكرۆنی بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد به‌تایبه‌تی له قۆناغه سه‌خته‌كاندا و جه‌ختی له به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و فه‌ڕه‌نسا له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه.
تاوتوێكردنی دۆخی سوریا، هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئه‌و وڵاته، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری، فه‌راهه‌مكردنی ئاشتی، دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه و پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
kdp -
