خشتەیەکی دابەشکردنی مووچەی مانگی ٤ بڵاو کرایەوە
بەپێی ئەو لیستەی لە گەنجینەی وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە، سەرەتای ھەفتەی داھاتوو، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
بەپێی خشتەکە، رۆژی یەکشەممە ٧ی ٧ی ٢٠١٩، مووچەی مانگی چواری دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان خەرج دەکرێت.
چاوەڕوانیش دەکرێت ڕۆژی ٨ی ٧ی ٢٠١٩ و ڕۆژانی دواتر، هاوشێوەی خشتەی مانگەکانی ڕابردوو، مووچەی وەزارەت و دامەزراوەکانی دیکە دابەش بکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە لە ٢٨ی ٥ی ٢٠١٩، مووچەی مانگی سێی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش کراوە.
باسنیوز
