لێژنەیەکی پەرلەمانی کوردستان ڕاپۆرتێک لەبارەی دۆخی ناوچە کوردستانییەکان ئامادە دەکەن
محێدین حەسەن، ئەندامی لیژنەی ناوچەکوردستانییەکان راگەیاند: "بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ نووسینی راپۆرتێک لە تەواوی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، لیژنەکەمان قۆناغ بو قۆناغ ئەو ناوچانە بەسەر دەکاتەوە و ئەمرۆش چووینەتە کەرکووک بە مەبەستی نووسینی راپۆرتێک لەبارەی بارودۆخی ئەو ناوچە کوردستانییانە و ڕاپۆرتەکەمان لەڕووی ئەمنی، ئێداری و سیاسی و کۆمەڵایەتییەوەیە".
باسی لەوەش کرد: "لیژنەکە بڕیارە تا ناحیەی قەرەھەنجیر بڕۆن کە پێشمەرگەی تێدایە و سەردانی نووسینگەی پەرلەمانی کوردستان بکەن لە قەرەھەنجیر بکەن".
محێدین حەسەن، لەبارەی راپۆرتەکەوە گوتی: "راپۆرتێک ئامادە دەکەین و دواتر دەیدەینە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کە چووینە بەغدا ڕاپۆرتەکە دەدەینە فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق بۆ چارەسەریی کێشەی ئەو ناوچە کوردستانییانە".
بڕیارە دوای تەواوبوونی کاری ئەو لێژەنەیە لە سنووری کەرکووک، سەردانی ناوچە و سنوورەکانی "خانەقین، مەخموور و شنگال و .." بکەن و ئامانجی ئەو لیژنەکەش زیندوکردنەوەی مادەی ١٤٠ و جێبەجێکردنیەتی".
باسنیوز
