سەبارەت بە کۆکردنەوەی واژوو بۆ بانگهێشتکردنی فوئاد حوسێن یۆ پەرلەمان ڕوونکردنەوە دەدرێت
د. ئارام بالەتەیى گوتەبێژى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى عێراق راگەیاند: دوو پەرلەمانتار لە فراکسیۆنی دەوڵەتى یاسا هەڵسان بەکۆکۆدنەوەى (61) واژوو بۆ ئەوەى وەزیرى دارایى عێراق کە لەسەر پشکى پارتییە بانگێشتى پەرلەمان بکرێت بەمەبەستى لێپرسینەوە لەگەڵیدا، گوایە پێچەوانەى یاسا کارى کردووە و مووچەى بۆ فەرمانبەرانى هەرێم ناردووە،بەڵام دواى بەدواداچوون بۆمان دەرکەوت بابەتەکە مەبەستێکى تایبەتى لە پشتەو هیچ پەیوەندیى بە ناردنى مووچەوە نییە".
راشیگەیاند: "پەرلەمانتارێک سەردانى وەزارەتى دارایى کردووە بۆ کارى تایبەتى خۆى دواى ئەوەى پێیان راگەیاندووە ئێستا ناتوانیت وەزیر ببینێت چونکە لە کۆبوونەوەدایە، ئەویش بابەتەکەى بەلاڕێدا بردووە و هەڵساوە بەکۆکۆدنەوەى واژووى پەرلەمانتاران بۆ لێپێچینەوە لە د. فوئاد حوسێن".
ناوبراو ئاماژەى بە ئەوەش کرد" دواى کۆبوونەوەمان لەگەڵ ئەو پەرلەمانتارانە زۆربەیان واژووکانیان کێشاوەتەوە چونکە ئەوان بە جۆرێکی دیکە لە بابەتەکە تێگەیەندرابوون، بۆیە لە ئێستادا بابەتەکە کۆتایى پێهاتووە".
گوتەبێژى فراکسیۆنى پارتى ئەوەشى خستەڕوو" لە یاساى بودجەى (2019)ى عێراقدابەڕوونى ئاماژە بەوەکراوە حکوومەتى ناوەند پابەندە بەناردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم وەک فەرمانبەرانى پارێزگاکانى دیکەى عێراق ئەگەر هەرێم (250) هەزار بەرمیلەکەش رادەستى سۆمۆ نەکات".
باسنیوز
