دوایین نرخی دۆلار و کانزاکان

دوایین نرخی دۆلار و کانزاکان
ئەمڕۆ ئێوارە بەهای دۆلار، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، بەجێگیری مایەوە، بەبەراورد لەگەڵ بەیانی.

ئەمڕۆ چوارشەممە 3/7/2019، لەکاتی داخستنی بازاڕ بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، بەجێگیری مایەوە و بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە 120 هەزار و 300 دینار پێوەکرا.

ئەمە لە کاتێکدا ئەمڕۆ بەیانی لەگەڵ کردنەوەی بازاڕ، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی 120 بەهەمان نرخ بوو.

هەروەها نرخی نەوتیش لە بازاڕەکانی جیهاندا، ڕووی لەبەرزبوونەوە کرد و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 62 دۆلار و 96 سەنت و بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 56 دۆلار و 40 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات نرخی زێڕیش لە بازاڕەکانی جیهاندا، ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد و نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە 1418 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، ئەمە لە کاتێکدا دوێنێ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە 1408 دۆلار بوو.

نرخی جۆرەکانی دیکەی زێڕیش لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 - 205,000 دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 - 240,000 دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 - 270,000 دینار

bas news -
Top