"كابینەی نوێ كێشەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا چارەسەر دەكات"
له‌مباره‌یه‌وه شایان عه‌سكه‌ری، په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: بە جێبەجێکردنی ئەو پرۆژە چاکسازیە له 70%ی کێشەکان چارەسەر دەكرێن و کۆتای بە پشێوی سیاسی لە هەرێمی کوردستان دەهێنرێت.
له‌كاتێكیشدا جگە لە پرۆژە یاسای چاکسازی، کە بەشێکی زۆری كەرتەكان دەگرێتەوە، بەرنامەی 4 ساڵی داهاتووی کابینەی نۆیەم، بریتی ده‌بێت له پێداچوونەوە بۆ پەیوەندیەکانی هەولێر و بەغدا و ئاسایکردنەوەی دۆخی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: جگە لەم کارنامەیە، بواره‌كانی سیستەمی بانك، پەروەردە و کارەباش چاکسازی تێدا دەکرێت.
كارنامه‌ی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی راسپێردراوی ئەو کابینەیە, چاکسازیە کە لایەنە سەرەکییه‌كانی پێکهێنانی حکوومەت پشتگیری دەکەن و نەتەوە یەکگرتووەکانیش پشتگیری خۆی بۆ مەسروبارزانی و بەرنامە چاکسازیەکانی نیشانداوە و جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه, هاوکاری حکوومەتی داهاتوو دەبن بۆ ئەنجامدانی چاکسازی.
k24 -
