پەرلەمانی کوردستان یاداشتێك بۆ ئەنگێلا مێرکڵ دەنێرێت
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو ڕەوەندی کوردستانی له په‌رله‌مانى كوردستان، بەسەرپه‌رشتیی ڕێبوار بابکەیی، سەرۆکی لیژنە و ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه، بریاردەر و ئەندامانی لیژنەکە، لە ھوڵی پرۆتوکۆلی پەرلەمان، له‌گه‌ڵ خاتوو باربارا شوماخەر، جێگری كونسوڵی وڵاتی ئەڵمانیا لە ھەرێمی کوردستان كۆبووه‌وه.
لەدیدارێكدا سه‌رۆكی لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و ره‌وه‌ندى كوردستانى، باسى له پەیوەندیی بەھێزی نێوان گەلی کورد و ئەڵمانیا كرد، سوپاسی ھاوکاری و پشتیوانیی وڵاتی ئەڵمانیاى بۆ ھەرێمی کوردستان کرد، بەتایبەت لەقۆناغی شەڕی دژ به داعش.
هه‌روه‌ها ھۆکاری داواکاریى لیژنەکەى بۆ بینینی جێگری كونسوڵی ئەڵمانیا خسته‌ڕوو، کە پێش چەند ڕۆژێك ئەنگێلا مێرکل، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، لە لێدوانێکیدا گووتبووی: من لەگەل دەوڵەتی کوردی نیم، له دیداره‌كه‌دا لیژنەکە نیگەرانیی خۆیانی بەرامبه‌ر به‌و وتانه‌ی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لە سەر دەوڵەتی کوردی گه‌یانده جێگری كونسوڵی ئەڵمانیا و یاداشتێکیشیان بەزمانی ئینگلیزی کە له‌لایه‌ن ٣٢ پەرلەمانتاری کوردستانه‌وه واژۆ كرابوو، دایه ده‌ست جێگری كونسوڵی ئەڵمانیا.
k24 -
