"جووتسایدی ڕێگای ناحیەی باتێل و زاخۆ تا مانگی ئەیلوول تەواو دەکرێت"
ئەندازیار، کامیران عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پڕۆژەکە، بە ڕاگەیاند: "پڕۆژەی ڕێگای باتێل - زاخۆ لە سەرەتای مانگی ڕابردووەوە دەست بە قاتی سێیەمی کراوە و بۆ تەواوکردنی ڕێگاکە جۆرە قیڕێک بە ناوی ستونماستیک بەکار دێت، کە بۆ جاری یەکەمە لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان و عێراق کار بەو قیڕە دەکرێت، ئەو قیڕە زیاتر بەرگەی پلەکانی گەرما دەگرێت و تەمەنی پڕۆژەکەش درێژ دەکاتەوە."
بەڕێوەبەری پڕۆژەکە گوتی: "کارگەیەکی بەرھەمھێنانی قیڕی جۆری ستوماستیک لە ناوچەی گرشین دامەزراوە و لە ڕێگەی چەندین پسپۆڕی بیانییەوە سەرپەرشتیی دروستکردنی قیڕەکە دەکرێت، بڕیاریشە تا سەرەتای مانگی ئەیلوولی دابێت پڕۆژەی قیڕکردنی ڕێگای باتێل- زاخۆ کۆتاییی بێت، کە پێنج تۆن لەو جۆرە قیڕەی تێدا بەکار دێت."
ئەندازیار، کامیران عەبدوڵڵا گوتیشی: "جووتسایدی ناحیەی باتێل – گەلی زاخۆ وەک پڕۆژەیەکی ستراتیژیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەژمار دەکرێت، درێژیی پڕۆژەکە ١٣ کم و لە لایەن کۆمپانیای دارین گرووپەوە بە گوژمی ٦٣ ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت، کە پێشتر لە ساڵی ٢٠١٣ دەست بە پڕۆژەکە کرابوو و تا ٢٠١٧ تەنیا توانرا دوو چین لە ڕێگاکە قیڕ بکرێت."
