مانگاكەی ھەڵەبجە پێش فرۆشتنی دیار نەما
كوێستان ئەكرەم، سەرۆكی شارەوانی ھەڵەبجە راگەیاند: "دوای ئەوەی مانگایەك كە خاوەنەكەی دیار نەبوو لەلایەن شارەوانی دەستی بەسەرداگیرا و بڕیاربوو ئەمڕۆ بەشێوەی فرۆشتنی زیادكراوی ئاشكرا ( مەزات) مانگاكە بفرۆشین، ئەو مانگایە لەلایەن خاوەنەكەی بردراوەتەوە".
ماوەیەكە شارەوانی ھەڵەبجە ھەڵمەتێكیان بۆ قەدەخەكردنی ئاژەڵان لەناو شار راگەیاندووە و بڕیاریشیانداوە ھەر ئاژەڵێك خاوەنەكەی دیار نەبێت بیفرۆشنەوە.
