تەقە له تیمێكی شارەوانی ھەڵەبجە كرا
كوێستان ئەكرەم، سەرۆكی شارەوانی ھەڵەبجە راگەیاند: "ئەمڕۆ بە مەبەستی تێكدانی ئەو شوێنانەی ئاژەڵیان لێ بەخێو دەكرێت چووینە ناوشار، لەوكاتە تیمەكان ویستیان یەكێك لەو شوێنە تێكبدەن كە لەناو شار ئاژەڵی تێیدا بەخێو دەكرێت، لەلایەن خاوەنەكەی تەقە كرا".
گوتیشی: "دوای رووداوەكە تەقەكەرەكە دەستگیر كرا و درایە دادگا".
ئاماژەی بەوەشكرد: "پێشتر شارەوانی ھەڵەبجە دانیشتووانی ھەڵەبجەی ئاگادار كردبووەوە كە بەخێوكردنی ئاژەڵان لەناو شار قەدەغهیە".
k24 -
