فراکسیۆنی پارتی: نێچیرڤان بارزانی لەبارەی کێشەی کارەبای دهۆک ئاگادارە و لەهەوڵدایە تاوەکو بە زووترین کات چارەسەر بکرێت

فراکسیۆنی پارتی: نێچیرڤان بارزانی لەبارەی کێشەی کارەبای دهۆک ئاگادارە و لەهەوڵدایە تاوەکو بە زووترین کات چارەسەر بکرێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (3-7-2019) فراکسیۆنی پارتی راگەیێندراوێكی لەبارەی کێشەی کارەبا لە دهۆک بڵاوکردەوە و رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاگادارە و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەهەوڵدایە تاوەکو بە زووترین کات کێشەکە لەبەرژەوەندی خەڵكی دهۆک چارەسەر بکرێت.

فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی کێشەی کارەبا لە دهۆک بڵاوکردەوە و رایگەیاند: هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا لە دهۆک.

لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە: کاک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر کێشەی گرانبوونی نرخی ئەمپێری مووەلیدە ئەهلییەکان و چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەی کارەبای دهۆک ئاگادارکراوەتەوە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی کێشەی کارەبا لە دهۆک بە فراکسیۆنی پارتی راگەیاندووە: بە زووترین کات لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان قسە دەکەم و بە جیددی کار لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی کارەبای دهۆک دەکەم.

ئەمەش دەقی راگەیێندراوەکەی فراکسیۆنی پارتی

ژفراکسیۆنا پارتی ل پەرلەمانی کوردستانێ بو هەڤوەڵاتیێن پارێزگەها دهۆکێ

ئەم وەکو فراکسیۆنا پارتی ل پەرلەمانێ کوردستانێ، باش دزانین پاریزگەها دهۆکێ کێشەیا کارەبێ هەیە. خەڵکێ مە ل ئەڤێ پاریزگەهێ ژبەر بلندبوونا پلێن گەرمێ ل وەرزێ هاڤینیدا، پیتڤیێن زێدەتر ب کارەبێ هەنە. فراکسیۆنا پارتی دێ هەموو خەباتێ کەت ژبوو چارەسەرکرنا ئەڤێ ئاریشێ.

هەڤوەڵاتیێن زێدە ئازیز...

ئەم هەوەیێن زێدە بەڕێز ئاگەدار دکەین، ل گەڵ لایەنێن پەیوەندیدار، بتایبەت ل گەڵ بەڕیز جەنابێ نیچیرڤان بارزانی، سەرۆکێ هەرێما کوردستانێ ل سەر خەتین، کو ب زووترین دەم، ئەڤێ ئاریشەێ تاڕادەیەکێ باش ل بەرژەوەندیا خەڵکێ مەدا ئێکلای بکەین.

وەکو فراکسیۆنا پارتی ل پەرلەمانێ کوردستانێ، نامەیەک کو گۆزارشت ژ هەموو داخوازیێن رەوا یێن خەڵکێ پارێزگەها دهۆکێ دکر، لەسەر کێشا کەمیا کارەبێ و بلندبوونا بهایێ ئەمپێرا کارەبێ و هەموو کێشەیێن کارەبێ و دەرئەنجامێن وێ و چاوانیا چارەسەرکرنا ئەڤێ کێشا هە، مە ئێخستە بەردەم جەنابێ سەرۆکێ هەرێما کوردستانێ.

رێزدار سەرۆکێ هەرێما کوردستانێ بخوشحالیڤە و دەم ل دەست بەرسیڤا ناما فراکسیۆنا پارتی دا، کو دێ ب زووترین دەم کار بکەت لە گەڵ لایەنێن پەیوەندیدار بۆ چارەسەریا ئەڤێ کێشێ و گوتییە: ئەز ئاگادارم و دێ ب جددی کار لەسەر چارەسەریا ئەڤێ کێشێ کەم.

بەڕێزان... ئەم باش دزانین خەڵکێ مە مافێ وێ چەندێ هەیە کو ب باشترین و خۆشترین شێوازێ ژیانێ بژین، لسەر حکومەتا مەژی هەیە ئەوا مومکین بیت، پێتڤیێن خەلکێ مە دابین بکەن. ئەم وەکو فراکسیۆنا پارتی ل پەرلەمانێ کوردستانێ سۆزێ دەین، ئەوا دشیانێ مەدابیت خەمساریێ نەکەین و خەباتێ بکەین بۆ گەهاندنا داخوازیێن خەڵکێ خوە و چاڤدێریکرنا بجهئینانا ئەوان داخوازییا.

پشت ڕاست بن، تنێ ئامانجا مە، خزمەتا هەڤوەڵاتییایە.

ئارامی و سەرفیرازی بۆ خەڵکێ مە.

فراکسیۆنا پارتی دیموکراتی کوردستان ل پەرلەمانێ کوردستانێ.








rudaw
Top