رێبوار بابەکەیی: کۆمەڵگەی نێودهوڵهتی پشتیوانی له كوردستان دهكات بەرامبەر هەڕەشەکانی پەکەکە
رێبوار بابەکەیی، سەرۆکی لێژنەکەی پەرلەمانی کوردستان راگەیاند: وەک پەرلەمانی کوردستان ئیدانەی ئەم گرووپە چەکدارە ناڕەوا و نایاساییانە دەکەین کە لێرەوە و لەوێ هەڕەشە لە ئارامیی کوردستان دەکەن و بەدیوێکی دیکە بوونی ئەم ھێزە دەمامکدارانە بۆ تێکدانی پەیوەندیی ھەرێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێییە و ئەم ھەڕەشانەش ھیچ نێگەتیڤییەکی بۆ پەیوەندیی ھەرێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێ دروست نەکردووە و ناشی کات، چونکە ھەرێمی کوردستان خاوەنی قەوارە و دەستووری خۆیەتی و نوێنەرایەتیی وڵاتان لە کوردستان بەردەوامن لە پەیوەندیی باشی خۆیان لەگەڵ کوردستان.
ئهوهشی خسته ڕوو، کۆمەڵگەی نێودهوڵهتی پشتیوانی له ههرێمی كوردستان دهكات بهم قهواره دهستووری و یاساییهوه و مامهڵهی لهگهڵدا دهكات، بۆیه ههر نائارمییهك لهسهر كوردستان هەبێت، جێگەی قەبووڵ نییه.
هەر لەمبارەیەوە داوای لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد، ڕێوشوێنی توند بەرانبەر بەم گرووپانە بگرێتە بەر.
هاوکات داوای لە پەکەکە کرد، ئاسایشی ناوچەکە نەخەنە مەترسییەوە و بوونی پەکەکە لەم سنوورە مەترسی لەسەر ئاسایشی ناوچەکە دروست کردووە و ئەوان دەتوانن لە چیاکانی باکووری کوردستان لەوێ حیسابی خۆیان بکەن، ڕێگەش نادەین گرووپێکی دەمامکداری پەکەکە بێت هەڕەشە لە کوردستان بکات.
basnews
