سەفین دزەیی: حکوومەتی عێراق ڕێگەی بە تورکیا داوە دژی پەکەکە بێتە ناو هەرێم
سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان باسی لە بۆردومانەکانی تورکیا کردووە و ڕای گەیاندووە: “ئه‌و دیارده‌یه هه‌ر هه‌بووه، له‌و ماوه‌یه‌ی دواتردا ڕووی له‌زیادببوون كردووه، ئه‌ویش به‌هۆی جموجۆڵی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له‌ناوچه سنورییه‌كان كه هه‌وڵیان داوه زیاتر خۆیان له كاروباری هه‌رێم هه‌ڵقورتێنن، له‌هه‌ندێك شوێن وه‌ك "به‌دیل" ڕه‌فتار بكه‌ن، بۆ نموونه له شه‌نگال و خانه‌قین و هه‌ندێك ناوچه‌ی گه‌رمیان، به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاون، گرووپێكی چه‌كداریی ده‌مامكدارییان دروست كردووه، له‌ڕاستیدا هه‌بونی ئه‌و چه‌كدارانه له هه‌شتاكانی ساڵانی ڕابردووه‌وه مایه‌ی ده‌رده‌سه‌ری و نه‌هامه‌تیی خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌بوون، بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی سه‌دان گوند ئاوه‌دان نه‌كرێنه‌وه، له‌كاتێكدا خه‌ڵكی ئه‌و گوندانه خۆیان ده‌یانه‌وێت گونده‌كانیان ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه و خه‌ڵكیتر به‌هۆی ئه‌و چه‌كدارانه‌وە بۆردومانیان بكه‌ن، بۆیه ئه‌و كارانه‌ی په‌كه‌كه ده‌یكات به‌هیچ جۆرێك له‌به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵی كوردستان نییه".
ڕوونیشی کردووەتەوە، هیچ لۆژیك نییه وڵاتێك خاوه‌ن سه‌روه‌ری بێت، ڕێگا بدات كه هێزی چه‌كداریی وڵاتێكی‌تر، خاکەکەی به‌كاربهێنن بۆ هێرش كردنه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ، دوای ئه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه له‌ڕۆژی دواتر له میدیاكانیانه‌وه بڵاوی بكه‌نه‌وه كه چوون هێرشیان كردۆته سه‌ر فڵانه شوێن و ئه‌وه‌نده زیانیان له‌و وڵاته‌یتر داوه، “هیچ وڵاتێكیش ئه‌وه قەبووڵ ناكات، بۆ هه‌رێمی كوردستان مه‌وقیفێكی زۆر زه‌حمه‌تە”. باسیشی لە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە هەرێمی کوردستان کردووە و ئاماژەی داوە: “هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران تا ڕاده‌یه‌ك له ڕابردوو گوێڕایەڵ بوون و ڕەچاوی دۆخی هه‌رێمی كوردستانیان كرد، به‌ڵام ئه‌وانیش له‌م دواییه هه‌ندێك كاری ناڕه‌وایان کرد و هێرشیان كرده سه‌ر خاكی ئێران، ئه‌وه‌ش قابیلی قەبووڵ نییه، جا په‌كه‌كه‌ش ئه‌گه‌ر پێی وابێت ئه‌و كرده‌وانه‌یان له به‌رژه‌وه‌ندیی دۆزی كورده، به‌پێچه‌وانه‌وه زیان ده‌گه‌یه‌نێت، چونكه زیانی به‌خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه گه‌یاندووه، حكومه‌تی عیراقی هه‌ڵوێستی هه‌بووه، به‌ڵام ڕه‌نگه له‌ڕووی كردارییه‌وه ئه‌و توانایه‌ی نه‌بێت كه هیچ هه‌نگاوێك بنێت، ئه‌و كرده‌وانه‌ی په‌كه‌كه ده‌یكه‌ن قابیلی قبوڵ نیه وه نه لۆژیك، نه ویژدان قبوڵی ناكات".
سەفین دزەیی نەیشاردووەتەوە کە هیچ كه‌س بۆی نییه ڕێگری له‌خه‌ڵك بكات بچێته‌وه سه‌ر زه‌وی و زار و ماڵی خۆی، “جا ئه‌گه‌ر ڕێگر بن، ئه‌وكاته هیچ جیاوازییه‌كیان نییه له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته‌كانی ڕابردووی عێراق (به‌عس) كه ڕێگه‌یان به‌خه‌ڵك نه‌ده‌دا بچنه‌وه شوێنی خۆیان و كوردستانیان ته‌عریب ده‌كرد، واته هه‌مان سیاسه‌تیان په‌یڕه‌و ده‌كرد”.
ئەوەشی ئاشکرا کردووە: “ئه‌وكاته‌ی شه‌ڕی ئێران- عیراق هه‌بوو له‌هه‌شتاكاندا، حكومه‌تی عیراقی ڕێگه‌ی دا به‌توركیا كه به قوڵایی بیست كیلۆمه‌تر بێته خاكی عیراقه‌وه بۆ لێدان له په‌كه‌كه، بۆیه په‌كه‌كه هۆكاری سه‌ره‌كی و ڕێگا خۆشكه‌رن بۆ ئه‌وه‌ی كه ده‌ستوه‌ردان له‌ناو هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت، پێویسته په‌كه‌كه ڕێگای گفتوگۆ و ئاشتییانه بگرێته به‌ر، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان".
ده‌رباره‌ی ئه‌و گروپه ده‌مامكداره‌ی خۆیان به‌ناوی هێزی پاراستنی جەوهەریی هەرێمی کوردستان راگەیاندووە، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان باسی لەوە کردووە: “پێویست ناكات ده‌مامك بكه‌ن، زۆر به ڕوون و ئاشكرایی دیاره ئه‌و گرووپه كه كێیان له پشتە؟ دیاره كه په‌كه‌كه‌یان له‌پشته، دوای ئه‌وه به‌ناوی هێزی پاراستنی باشور، نازانم باشور له كێ ده‌پارێزن؟ كه هه‌رێمی كوردستان حكوومه‌تێك و په‌رله‌مانێكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌یه، به‌سه‌دان قات دیموكراتیتر له په‌كه‌كه كه بانگه‌شه‌ی دیموكراسیه‌ت ده‌كات، ئه‌سڵه‌ن ئه‌وانه‌ی واز له په‌كه‌كه ده‌هێنن سه‌ریان ده‌بڕن، جا باسی دیموكراسیه‌ت بۆ كێ ده‌كه‌ن؟ خه‌ڵكی كوردستان له‌سه‌رده‌می شێخ مه‌حموده‌وه خه‌بات و شۆڕش ده‌كه‌ن، مافی په‌كه‌كه نییه بێن هه‌رێمی كوردستان فێری دیموكراسی و شۆڕش بكه‌ن، ئیتر ئه‌و ده‌مامكدارانه دیاره كێ دروستی كردوون، هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك بكه‌ن، په‌كه‌كه لێی به‌رپرسە".
ئەوەشی نەشاردووەتەوە کە هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی خۆماڵی، یا بیانی و دیپلۆماسی، نه‌ك ته‌نها هی توركیا، هی هه‌ر وڵاتێكی‌تر له هه‌رێمی كوردستان هەبێت، حكوومه‌تی هه‌رێم به‌رپرسه له پاراستنیان، نه‌ك ئێستا، هه‌موو كات پارێزگاری لە ئاسایشیان ده‌كات “كه ئه‌وه ئه‌ركی داموده‌زگا ئه‌منییه‌كانە".
باس‌نیوز
