بەشێک لە بازرگانانی ئۆتۆمبێل داوای پێداچوونەوە بەبڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆ دەکەن
لە کۆنووسێکدا کە بەشێک لە بازرگانەکانی ئۆتۆمبێل واژۆیان کردووە کۆپییەکی ، تێیدا ئاماژە بەوەدەکەن کە ئۆتۆمبێلێکی زۆریان لە وڵاتی ئەمریکا کڕیوە و هێشتا نەگەیشتووەتە ھەرێمی کوردستان، ئەمەش زەرەر و زیانێکی زۆری پێ گەیاندوون.
ئەو بازرگانانە ئەوەشیان خستووەتە ڕوو، وادەی 2 مانگیان دانابوو بۆ ھێنانەوەی ئۆتۆمبێلەکانمان، کە لە 1/5/2019 تا 1/7/2019 بوو، بڕیارەکەیان دیراسەکراو و دەقیق نەبوو، لە ئەنجامی ئەم بڕیارە بێ دیراسەیە، ئێستا زەرەرو زیانێکی زۆرمان پێگەیشتووە و دووچاری کێشەی کۆمەڵایەتی زۆر بووینەتەوە، چونکە بەھیچ شێوەیەک ئۆتۆمبێل بە 2 مانگ ناگاتەوە ھەرێمی کوردستان، بەڵکو زیاتر لە 4 مانگی پێویستە.
پێشتر وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرژەوەندی گشتی بڕیاریدا لە بەرواری 1/7/2019ـەوە چیتر رێگە بە هێنانی ئۆتۆمبێلی (لێدراو، چاککراو، ژێر ئاوکەوتوو) نەدرێت.
