لە قەرەتەپە دەغلی هەشت گوند دەسووتێنرێ
كەمال ئیبراهیم، بەرپرسی ناوچەی پارتی قەرەتەپە ڕاگەیاند: ”تا ئێستا دەغلی گوندەكانی دارخۆر، قەرەیاتاخ، تەپە سپی، گڵابات، عەین شوكر، عەین فارس، نارێن سوتێنراون، دەستێكی دیار لە پشت ئەم كارەوە هەیە“.
لەبارەی ئەو گوتانەی گوایە بەهۆی پلەكانی گەرماوە دەغلی هاووڵاتییان دەسوتێن، كەمال ئیبراهیم دەڵێت: ”ساڵانی ڕابردوو پلەی گەرما لە ئەمساڵ زیاتر بوو، ئەی بۆ دەغڵی جوتیاران نەسوتان؟“.
ئەوەی خستە ڕوو كە ئەو خێزانە كوردانە تەنیا دەغڵەكانیان مابوو ئەویش سوتێنرا، بەوهۆیەوە ئێستا دەستیان بە فرۆشتنی مۆڵكەكانیان كردووە و شوێنەكان چۆڵەكەن، تا ئێستا شەش خێزان موڵكی خۆیان فرۆشتووە و ڕوویان لە شارەكانی كەلار و كفر كردووە.
بەرپرسەكەی پارتی باس لە ئومێدی خەڵك بۆ گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ناوچەكانیان دەكات و ئاماژە بەوە دەكات، ”خەڵك ئومێدی بە پێشمەرگە هەیە بگەڕێنەوە، ساڵ و نیوێكە گوندەكانی سنووری جەبارە ئاوارەبوون نەگەڕاونەتەوە، چونكە ئومێدیان بەو سوپایە نییە و دەڵێن توانای پاراستنی ئەمنیەتیان نییە، بۆیە ئەگەر پێشمەرگە نەگەڕێتەوە ناگەڕێنەوە سنوورەكە“.
bas news-
