سلێمانی.. لە شەش مانگدا 75 کەس بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە
کاروان سدیق، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند: "تەنیا لە شەش مانگی رابردووی ئەمساڵدا، 540 رووداوی هاتوچۆ لە سنووری پارێزگای سلێمانی ڕوویانداوە و بەهۆشیەوە 75 كەس گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە رەگەزی نێر بوونە".
ئاشکراشی کرد" بەراورد بە شەش مانگی یەكەمی ساڵی ڕابردوو، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆ كەمی كردووە و هۆكاری ڕووداوەكانیش بۆ تیژڕەوی و بێئاگایی شۆفێر و خواردنەوەی کهول و پابەندنەبون بە رێنمایەكانی هاتوچۆ، دەگەڕێتەوە".
bas news -
